له رۆژی پێنجشه‌ممه 7ی مانگی شه‌شی ساڵی 2012 له په‌ڕڵه‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له برۆسڵ پێنجمین کۆنفرانسی ساڵانه بۆ تاوتوێکردنی کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیم به‌رێوه چوو.
نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر حه‌سه‌ن قازی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و کۆنفرانسه له لایه‌ن نه‌وه‌کانی تراژیدیای ده‌رسیم و فراکسیۆنی چه‌پی یه‌کگرتوو و که‌سکه‌کانی په‌ڕلمانی ئه‌وروپا رێکخرابوو و مه‌به‌ست له‌و کۆنفرانسه‌دا لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی ده‌رسیم بوه و هه‌ر وه‌ها کار کردن له سه‌ر راستیه‌کان له په‌ێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ کێشه‌که‌دا و ناساندنی وه‌کو تاوانێک دژ به مرۆڤایه‌تی وه یاخود ژینوساێد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:05 خوله‌که