عێراق له کاتێکدا میوانداره‌تی لوتکه‌یی عه‌ره‌ب ده‌کات که خۆی له ئاڵۆزی و بن به‌ستی سیاسی‌دا گیری خواردووه. واداندراوه کۆنگره‌ی نیشتمانی له 5ی مانگی داهاتو به‌ڕێوه بچیت بۆ چاره‌سه‌ری جیاوازییه‌کان سه‌بارت به به‌شکردنی ده‌سه‌ڵات، کێشه له‌سه‌ر ناوچه جێناکۆکییه‌کان، و چۆنایه‌تی دابه‌شکردنی داهاتی نه‌وت.
غه‌فور مه‌خموری سه‌رۆکی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دێموکراتی کوردستان له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی ده‌ڵێت گرفته‌کان هه‌مو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه که عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تا پێکهاته‌ی سروشتی نه‌بووه و وڵاتێکی داتاشراو و کۆمه‌ڵێک پێکهاته‌ی خراوه‌ته ناو که کورد یه‌كێک له‌و پێکهاتانه‌یه و شیعه و سوننه ش دوپێکهاته‌ی‌تر.
ئه‌و ده‌ڵێت هه‌تا ئێستاش له عێراق حکومه‌تێکی نیشتمانیمان نیه که ئیداره‌ی هه‌مو عێراق بکات. چه‌ند ئیداره‌یه‌کی حیزبی هه‌یه. هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی، هه‌ر حیزبێک له (ناوچه‌یه‌کدا بێت) ئیداره‌ی وێ ده‌کات.
ئه‌و ده‌ڵیت مالکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق به‌رۆ دیکتاتۆریت و به‌رۆ تاکره‌ویی هه‌نگاو ده‌نێت و به باوه‌ری من ئه‌گه‌ر مالکیش نه‌بێت هه‌ر یه‌کێکی تر له شوێنی مالکی بێت به‌و ئاراسته‌یه‌دا کار ده‌کات. ئه‌و ده‌ڵێت له ماوه ی ڕابردو حوکمی جه‌عفه‌ریمان بینی، حوکمی عه‌للاویمان بینی، هی مالیکیشمان بینی هیچیه‌که‌کیان جیاوازی(له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تر) نه‌بو و سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنیان به کورد ده‌دا کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنیان به پێکهاته‌کانی تری عێراقدا تا ده‌که‌وتنه سه‌ر کورسی دسه‌ڵات که گه‌یشتنیه کورسی دسه‌لات له هه‌مو به‌ڵێنه‌کانی خۆیان پاشگه‌ز بونه‌وه و مالکیش به هه‌مان شێوه ئیشی کردووه. ئه‌و ده‌شڵێت مالکی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی ده ده‌ستدا نییه و ڕیمۆت کونترۆڵی حکومه‌تی عێراقی له تارانه و ئه‌وه تارانه ئاراسته‌ی ئیش‌و کار‌و سیاسه‌ته‌کانی عێراق ده‌کات.
سه‌باره‌ت به قووڵبونه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، مه‌خموری ده‌ڵیت کورد ئێستاش زامنی ئارامی و هێمنی ناوچه‌که‌ی ده ده‌ستدایه و باشترین کارته به‌ده‌ستییه‌وه بۆ به‌رده‌وام بونی ئه‌و هێمنییه‌و و هه‌روه‌ها بۆ به‌رده‌وامبونی کێشه‌که. ئه‌و ده‌لێت کورد له پێناو مافه نه‌ته‌وییه‌کانی زۆر کارتی به‌ده‌سته‌وه‌یه وه‌ک کارتی کشانه‌وه له به‌غدا.
سه‌باره‌ت به یه‌کگرتوویی هه‌ڵوێستی لایه‌نه کوردییه‌کان، مه‌خموری ده‌ڵێت،" له کوردستان گرفتێک هه‌یه (ئه‌ویه) گوێ له که‌س ناگیرێت. له کوردستان چه‌ند که‌سێک بیر ده‌کاته‌وه و بڕیاریش ده‌دات. ئه‌و ده‌ڵێت پێویسته سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان به زووترن کات هه‌وڵی ئه‌وه بدات ناوه‌ندی سیاسی کوردستان ڕێکبخاته‌وه و گوێ له خه‌ڵک بگرێت و به پێ داخوازی بچێت و گوی له بۆچونی خه‌ڵک بگرێت هه‌تتا ئه‌گه‌ر له ئاستی تاکه که‌سیش بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 10:01 خوله‌که