وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌موو ساڵێک ڕاپۆرتی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاتانی جیهاندا بڵاوده‌کاته‌وه.
سه‌باره‌ت به عێراق ڕاپۆرته‌که ئاماژه به به‌رده‌وامی پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌کات و تایبه‌ت به هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه ، پێشێلکاری هه‌بوون، له‌وانه کوشتنی هه‌ڕه‌مه‌کی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه.
له‌سه‌ر ئازادیه‌کانی ڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندنیش له ڕاپۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا هاتووه زۆر جار له هه‌رێمی کوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی کراون دژ به ڕۆژنامه‌وانان و زۆر جاریش هه‌وڵی سه‌پاندنی سزای دارایی به بڕێکی گه‌وره دراون.
گه‌شه دارا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنی کوردستانی، نکوڵی ناکات له‌وه‌ی پێشێلکاری له مافه‌کانی مرۆڤدا هه‌ن به‌ڵام ده‌شڵێت گه‌ر هه‌رێم به‌راورد بکرێت به ناوچه‌کانی تری عێراق ، یان به وڵاتانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمه‌که‌ش ئه‌وا ده‌بینرێت ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق باشتره.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ گه‌شه دارا کردووه.
ده‌توانن له ڕێێ کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:35 خوله‌که.