وەزیری بەرگری ئەڵمانیا پێشنیارێکی پێشکەشی هاوپەیمانێتی ناتۆ کرد بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئاسایش لە باکووری سوریا و هەریەک لە ئەمەریکا و تورکیا پشتیوانیان لە پێشنیارەکە کرد، بەڵام سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوەدا پێدەچێت ئەو بابەتە بەشداریکردنی نەتەوە یەکگرتووەکانی بوێت.
دیبلۆماتکاران وتیان وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئانگریت کرامب کارینباوەر بە هاوپەیمانانی وڵاتەکەی وتووە ناوچەی ئاسایش دەبێت لەژێر کۆنتڕۆڵی سەرپەرشتییەکی نێودەوڵەتیدا بێت و ڕوسیاش بەشدار بێت، مەبەست لەم کارەش پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و پەنابەران و بەردەوامی پێدانە بە جەنگ دژی ڕێکخراوی داعش.
بەڵام لە کۆبوونەوەکەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا لە بڕۆکسل جەختی لەوە کردەوە نابێت تەنها مۆسکۆ و ئەنقەرە لەسەر سنووری نێوان تورکیا و سوریا بن و بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەم ڕەوشەی ئێستا قایلکەر نیە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز