Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: پێشنیارەکەی سەرۆک ترامپمان ڕەت کردەوە بۆ گەڕاندنەوەی ڕوسیا بۆ کۆمەڵەی حەوت


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس لە چاوپێکەوتنێکدا وتی وڵاتەکەی پێشنیارەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپی ڕەت کردۆتەوە بۆ گەڕانەوەی ڕوسیا بۆ کۆمەڵەی حەوت.

مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پێشنیاری فراوانکردنی کۆمەڵەی حەوتی کرد، ئەوەش بە گەڕاندنەوەی ڕوسیا بۆ ناو کۆمەڵەکە کە لە ساڵی 2014 دا دوای دەستبەسەراگرتنی دوورگەی کریمیای ئۆکرانیا لە کۆمەڵەکە کرایە دەرەوە.

ماس بە ڕۆژنامەی ڕینش پۆستی وت هیچ هەلێک نابینێت ڕێگە بدرێت ڕوسیا بگەڕێتەوە بۆ ناو کۆمەڵەی حەوت، ئەوەش دوای ئەوەی هیچ شتێک نەکراوە بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی کریمیا و ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

ماس ئەوەشی خستەڕوو ڕوسیا دەتوانێت لەڕێی یارمەتیدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی بۆ ململانێکانی ئۆکرانیا دووبارە گەورەترین یارمەتی پێشکەشی کۆمەڵەی حەوت بکاتەوە.

هەروەها سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و ڕوسیا وتی لە ئێستادا لە زۆرێک لە بوارەکاندا پەیوەندییەکان زۆر قورسن، وتیشی " بەڵام دەشزانین پێویستمان بە ڕوسیایە بۆ چارەسەری ململانێکانی سوریا و لیبیا و ئۆکرانیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG