وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و وتی لە نێوەندی کەمبوونەوەی وزەی ڕووسیادا بەرلین لە پشتیوانییەکانی بۆ ئۆکرانیا سارد نابێتەوە.
بێربۆک گوتی " هەتاوەکو پێویست بێت لە پاڵ ئۆکرانیادا دەوەستین." ئاماژەشی بەوەدا پشتیوانییەکانی ئەڵمانیا چەک و یارمەتی دارایی و مرۆیی لەخۆدەگرێت.
ئەمە دووەمین سەردانی بێربۆکە بۆ کیێڤ، بێربۆک لە مانگی پێنجدا بووە یەکەمین ئەندامی حکومەتی ئەڵمانیا سەردانی کیێڤ بکات لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، کە مۆسکۆ بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت ناوی دەبات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا
