Accessibility links

بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا جەخت لە پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەکەنەوە


 ڕاویژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ، سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی، سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
ڕاویژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ، سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی، سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا تێریزا مەی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڕابەرانی بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا کۆکن لەسەر ئەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێراندا باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی نەهێڵرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکیی.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە مەی دوو پەیوەندیی تەلەفونی کردووە بە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵەوە و ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بابەتەکە لەوانەیە پێویستی بەوە بێت ڕێکەوتنەکە فراوانتر بکرێت تاوەکوو بوارەکانی وەکو موشەکی باڵیستیکیش بگرێتەوە.

هەروەها لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت " ئەوان پابەندن بەوەی لەنزیکەوە بەردەوامبن لە کارکردن لەگەڵ ئەمەریکادا سەبارەت بە چۆنێتی چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی ئێران، لەوانەش ئەو بابەتانەی کە لەوانەیە ڕێکەوتنە نوێیەکە بیانگرێتەوە."

جێی ئاماژەیە لەمیانەی گەشتەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی ئەگەر گفتوگۆکان لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکانماندا نەبێتە هۆی چاکسازی لە ڕێکەوتنەکەدا ئەوا واشنتن لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەکشێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG