Accessibility links

سەرچاوەکان: شۆڵز بە نیازە چەکی زیاتر ڕەوانەی ئۆکرانیا بکات


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

سەرچاوەیەک بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز وتوویەتی ئەڵمانیا پلانی هەیە چەکی زیاتر بدات بە ئۆکرانیا کە بەهاکانیان دەگاتە زیاتر لە 500 ملیۆن یۆرۆ.

بەشداربوویەکی کۆنفرانسێکی ئۆنلاین لە تۆرۆنتۆ کە کۆنفرانسەکە لەسەر ئۆکرانیا بووە، وتی ئەڵمانیا پلانی هەیە سێ سیستمی بەرگری ئاسمانی ئایریس تی و دەیان ئوتومبێلی زریپۆش و 20 موشەک هاوێژەر و تەقەمەنی و سیستمی دژە درۆن بدات بە ئۆکرانیا.

سەرچاوەکە وتی چەکەکان لە ساڵی 2023 دا دەدرێن بە ئۆکرانیا، هەندێکی ڕەنگە زووتر. گوتیشی هێشتا لیژنەی بودجەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەبێت ڕەوانەکردنی ئەو چەکانە پەسەند بکات کە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز دەڵێت یارمەتیدەر دەبن لە نوێکردنەوەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG