Accessibility links

ئەڵمانیا بەنیازە ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکە ڕووسیەکاندا دابخات


ڕۆژی شەممە ئەڵمانیا ڕایگەیاند ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکە ڕووسییەکاندا، بەمەش ئەڵمانیا چووە پاڵ ئەو وڵاتانەی دیکەی ئەوروپاوە کە وەکو وەڵامێک بۆ داگیرکارییەکەی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا هەمان ڕێوشوێنیان گرتۆتەبەر.

لەلایەکی دیکەوە هێڵی ئاسمانی لوفتهانزای ئەڵمانی ڕایگەیاند سەرجەم گەشتەکانی بۆ ڕووسیا هەڵوەشاندۆتەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی ئەڵمانیا لە تویتێکدا ڕێوشوێنەکەی ڕاگەیاند و وتی " وەزیری فیدڕاڵ ڤۆڵکەر ویسین پشتیوانی لە داخستنی ئاسمانی ئەڵمانیا دەکات بەڕووی فڕۆکە ڕووسیەکاندا و فەرمانیکردووە ئامادەکاری بۆ ئەمە بکرێت."

وتەبێژی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی لوفتهانزا وتی کۆمپانیاکە لەنزیکەوە پەیوەندیی هەبووە لەگەڵ بەرپرسانی نیشتیمانی و نێودەوڵەتیشدا و بەردەوام دەبێت لەوەی لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە بکات.

وتەبێژەکە وتیشی " ئەو گەشتانەشی کە ئێستا لە ئاسمانی ڕووسیادان بەمزووانە ئاسمانی ئەو وڵاتە جێدەهێڵن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG