ئۆلاف شوڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ڕۆژی هەینی 7ی مانگی دوو بە حکومەتی کاتی سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ئەلشەرعی ڕایگەیاند، بەرلین ئامادەیە یارمەتی وڵاتەکەی بدات بۆ گواستنەوە بۆ ئایندەیەکی "ئازاد و ئەمن" دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا.
وتەبێژێکی حکومەتی ئەڵمانیا وتی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز دڵنیایی داوەتە سەرۆکی کاتی سوریا ئەحمەد ئەلشەرع لەسەر ئارەزووی ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیکردن لە ئاوەدانکردنەوەی سوریادا.
وتەبێژەکە وتی لە پەیوەندییەکی تەلەفونی یەک کاتژمێرەییدا، شۆڵز پیرۆزبایی لە گەلی سوریا کردووە لەسەر سەرکەوتنییان لە کۆتایی هێنان بە فەرمانڕەوایی ڕژێمەکەی ئەسەددا و لەگەڵ ئەلشەرعدا هاوڕابوون لەسەر پێویستییەکانی سوریا بۆ پڕۆسەیەکی سیاسی گشتگیر کە ڕێگە بە بەشداریکردنی سەرجەم سوریاییەکان بدات و ماف و پاراستن دابین بکات.
وتیشی " ڕاوێژکاری فیدڕاڵ تیشکی خستووەتە سەر گرنگیی شەڕی دژ بە تیرۆر لە پێناو ئاسایشی سوریا و ناوچەکە و سەرانسەری جیهانیشدا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
شۆڵز: ئەڵمانیا پشتیوانی لە سوریا دەکات لە گواستنەوە بۆ ئایندەیەکی "ئازاد و ئەمن"