Accessibility links

شۆڵز: ئەڵمانیا بیر لە ڕێگە چارەی دیکە دەکاتەوە بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی تێچووی ژیان


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز دەڵێت لەگەڵ هاوبەشە کۆمەڵایەتییەکانیدا لەسەر کۆمەڵێک ڕێگە چارەی دیکە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی بەرزبوونەوەی نرخەکان لەسەر دانیشتوانی وڵاتەکەی.

لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا شۆڵز هەفتەکەی بە کۆمەڵێک کۆبوونەوە دەستپێکرد لەگەڵ خاوەنکارەکان و یەکێتییەکانی بازرگانیدا و تاوتوێی ئەوەیان کرد چۆن لە ئاست داواکارییەکانی کرێکاراندا بن بۆ زیادکردنی موچەکانیان، بەبێ ئەوەی هەڵاوسانی زیاتر لە ئابووری ئەڵمانیادا ڕووبدات.

شۆڵز بە یاسادانەرانی وڵاتەکەی گوت " هەمووشتێک بەم دوو هەنگاوە نەکراوە، لە کاتێکدا کە ئێستا خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەستمان کردووە بە گفتوگۆکردن سەبارەت بەوەی لەڕاستیدا دەبێت لە داهاتوودا چی بکرێت تاوەکو بارگرانی سەر سەرجەم دانیشتوانی وڵاتەکە کەم ببێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG