Accessibility links

شۆڵز دەڵێت هاتنی وڵاتانی باڵکان بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا لە بەرژەوەندی ئەڵمانیادایە


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز دەڵێت لە بەرژەوەندی ئەڵمانیا و ئەوروپادایە ئەگەر ئەو وڵاتانەی باڵکان کە ماونەتەوە ببنە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا.

شۆڵز لە میانەی وتارێکدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسل، پێشوازی لە دووبارە زیندووکردنەوەی گفتوگۆکان کرد بۆ تاوتوێکردنی ئەندامێتی شەش وڵاتی ڕۆژئاوای باڵکان لە یەکێتی ئەوروپادا، هەروەها بڕیارەکەی ئەم هەفتەیەش بۆ پێدانی پێگەی کاندید بە بۆسنە بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا.

شۆڵز لە بەرلین بە پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی وت " ئەوە لە بەرژەوەندی ئەڵمانیا و ئەوروپادایە وڵاتانی دیکەی باڵکان ببنە بەشێک لە یەکێتی ئەوروپا."

هاوکات شۆڵز ستایشی ئەو بڕیارەی کرد کە تیایدا ڕێگە دراوە کڕواتیا بێتە ناو ناوچەی شنگنەوە و وتی بولگاریا و ڕۆمانیاش دەبێت " بەمزووانە ڕێگەیان بدرێت."

تاوەکو ئێستا نەمسا ڕێگریکردووە لەوەی بولگاریا و ڕۆمانیا بێنە ناو ناوچەی شنگنی ئەوروپاوە کە گەشتکردن تیایدا بە ئازادی دەبێت.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG