Accessibility links

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دژی " ئاگربەستی دەستبەجێیە " لە غەززە

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز دەڵێت دژی ئاگربەستی " دەستبەجێیە " لە کەرتی غەززەدا، لە کاتێکدا کە داواکان بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە لە زیادبووندایە.

دوای ئەوەی لە 7 ی مانگی 10 دا چەکدارانی حەماس هێرشێکی کوشندەیان کردە سەر باشووری ئیسڕائیل و بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە لە غەززە، ئیسڕائیل بەردەوام بۆردومانی غەززەی کردووە و هێزەکانی ڕەوانە کردووە بۆ لە ناوبردنی چەکدارانی حەماس لە غەززەدا، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی مرۆیی سەخت لەو ناوچەیەدا.

شۆڵز لە مشتومڕێکدا کە لەلایەن ڕۆژنامەی هایلبرۆنەر ستیمییەوە ڕێکخرابوو وتی " پێم وانیە داواکان بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ یاخود وەستانی دورودرێژ، کە هەمان شت دەکاتەوە، ڕاست بن."

وتی " ئەوە مانای ئەوە دەبێت کە لە کۆتاییدا ئیسڕائیل حەماس جێدەهێڵێت لەگەڵ ئەو ئەگەرەدا حەماس خۆی ڕێکبخاتەوە و موشەکی نوێی دەستبکەوێت." لە جیاتی ئاگربەست، شۆڵز داوای " وەستانی مرۆیی کرد یاخود ئاگربەستی مرۆیی."

هەڵوێستی شۆڵز پێچەوانەی هەڵوێستی زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە بەرلین لەگەڵ شۆڵزدا کۆببێتەوە.

بەپێی نوێترین ژمارە فەڕمییەکانی ئیسڕائیل، بەهۆی هێرشەکەی حەماسەوە بۆ سەر ئیسڕائیل نزیکەی 1200 هاووڵاتی لە ئیسڕائیل کوژران کە زۆربەیان سڤیل بوون. سوپای ئیسڕائیل دەڵێت نزیکەی 240 کەسی دیکەش لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیراون و ڕفێندراون بۆ کەرتی غەززە. بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسڕائیل، لە نێو بارمتەکاندا لانیکەم 30 منداڵییان تێدایە.

وەزارەتی تەندروستی غەززەش دەڵێت بەهۆی هەڵمەتە سەربازییەکەی ئیسڕائیلەوە لە غەززە زیاتر لە 11,000 کەس کوژراون و زۆربەیان هاووڵاتی سڤیل بوون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

This item is part of
XS
SM
MD
LG