Accessibility links

ئەڵمانیا دەڵێت پارەی گازە ڕووسییەکە بە یۆرۆ و دۆلار دەدەین


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا وتی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لەوەی پارەی گازە ڕووسیەکە بە یۆرۆ یاخود دۆلار بدات، وتیشی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیای وتووە هیچ شتێک بۆ هاوبەشە ئەوروپییەکانی ناگۆڕێت سەرەڕای پلانەکەی بۆ گۆڕینی پارەدانەکە بە ڕوبڵی ڕووسی.

ڕووسیا دەڵێت بەهۆی سزا ئابوورییەکانی ڕۆژئاواوە، بەنیازە داوا بکات پارەی سوتەمەنییەکەی بە ڕوبڵی ڕووسی بدرێت، بەتایبەتی گازە سروشتییەکەی کە ئەڵمانیا پشتی پێبەستووە.

وتەبێژەکەی حکومەتی ئەڵمانیا وتی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پوتن بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزی وتووە هیچ شتێک بۆ هاوبەشە ئەوروپییەکانی ڕووسیا ناگۆڕێت و پارەدانەکە بە یۆرۆ دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ بانکی گازپڕۆم، کە ئەویش لەلای خۆیەوە پارەکە دەگۆڕێت بە ڕوبڵ.

وتی " شۆڵز لەسەر ئەو پڕۆسەیە ڕێنەکەوتووە کە لە گفتوگۆکەدا باس کراوە، بەڵام داوای کردووە زانیارییەکانی پڕۆسەکەی بە نوسراوێک بدرێتێ تاوەکو باشتر لێی تێبگات."

وتیشی بڕیارەکەی کۆمەڵەی حەوت لەسەر ئەوەی پارەی سوتەمەنی ڕووسی دەبێت بە یۆرۆ یاخود دۆلار بدرێت، وەکو خۆی ماوەتەوە.

دەزگای هەواڵی تاسی ڕووسی وتی کرێملن ئاماژەی بەوەداوە پوتن و شۆڵز ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی شارەزایانی دوو وڵاتەکە تاوتوێی ئەوە بکەن چۆن پارەی گازە ڕووسییەکە بگۆڕدرێت بۆ ڕوبڵ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG