Accessibility links

ئەڵمانیا ژمارەیەک سەربازی لە عێراق دەکشێنێتەوە


حکومەتی ئەڵمانیا بە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند بەهۆی هۆکاری ئاسایشیـیەوە هەندێک لە سەربازەکانی دەگوازێتەوە بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا.

حکومەتی ئەڵمانیا لە نامەیەکیدا بۆ پەرلەمان وتی نزیکەی 30 سەربازی ئەڵمانی لە کۆی 120 سەرباز کە لە عێراقدا هەن ڕەوانەی کوەیت و ئەردەن دەکرێن.

ڕۆژی یەکشەممە پەرلەمانی عێراق داوای کرد هێزەکانی ئەمەریکا و هێزە بیانییەکان عێراق جێبهێڵن.

حکومەتی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر داوای سەرکردایەتی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا کە دژ بە ڕێکخراوی داعش دەجەنگن.

لەنێو ئەو 120 سەربازەدا کە لە عێراقدا هەن نزیکەی 90 سەربازیان لە هەرێمی کوردستانن و هێشتا لەوێ ماونەتەوە.

حکومەتی ئەڵمانیا وتی دەکرێت دووبارە ئەو هێزانە ڕەوانەی عێراق بکرێنەوە ئەگەر هاتوو مەشقەکان بە هێزە عێراقییەکان دەست پێبکەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس بە کەناڵی زی دی ئێفی وت نیگەرانی ئەگەری گەڕانەوەی ڕێکخراوی داعشە ئەگەر هاتوو هێزە بیانییەکان بەم خێراییە عێراق جێبهێڵن، وتی " بێگومان کەس ئەوەی ناوێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG