Accessibility links

سەرۆکی ئەڵمانیا: ئەمەریکا و چین و ڕوسیا جیهان مەترسیدارتر دەکەن


سەرۆکی ئەڵمانیا فرانک ڤاڵتەر شتاینمایەر
سەرۆکی ئەڵمانیا فرانک ڤاڵتەر شتاینمایەر

سەرۆکی ئەڵمانیا فرانک ڤاڵتەر شتاینمار ڕەخنەی لە هاوتا ئەمەریکییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ گرت و واشنتن و ڕوسیا و چینی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی دروستکردنی ڕەوشێک لە بێ متمانەیی و نەبوونی ئاسایش لە جیهاندا، ئەمەش لەڕێی " پێشبڕکێکردن لەسەر ئەوەی کامیان بەهێزتر بن لەجیهاندا."

لە لێدوانێکیدا لە دەستپێکی کۆنگرەی ئاسایشی ساڵانەی میونخ، شتاینمایەر سەرکۆنەی چۆنێتی مامەڵەکردنی ئەو سێ وڵاتە زلهێزەی کرد لەگەڵ کاروبارە نێودەوڵەتییەکاندا.

لە لێدوانەکەیدا وتی " ڕوسیا هێزە سیاسییەکان و گۆڕانکارییە سنوورییەکانی کیشوەری ئەوروپا دووبارە وەکو هۆکارێکی سیاسیی بەکاردەهێنێت."

سەبارەت بە چینیش وتی " چین تەنها ئەو یاسا نێودەوڵەتییانە پەسەند دەکات کە دژ بە بەرژوەندییەکانی نەبن."

هەروەها سەبارەت بە ئەمەریکا وتی " سەبارەت بە نزیکترین هاوپەیمانمان، ئەمەریکا، ئەو وڵاتە لەژێر ئەم بەڕێوبەرایەتیەی ئێستایدا بیرۆکەی بوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕەت دەکاتەوە."

هەروەها وتی " ئەنجامی ئەمانەش، نەمانی متمانە و زیادبوونی خۆپڕچەککردن و کەمبوونەوەی ئاسایشە. هەموو ئەمانە دەبنە هۆی کێبڕکێیەکی نوێی خۆپڕچەککردن بە چەکی ناوەکی."

وتیشی پێویستە ئەڵمانیا خەرجییە بەرگرییەکان لە ئاسایشی ئەوروپادا زیاتر بکات و هاوپەیمانێتیەکەی لەگەڵ ئەمەریکادا بپارێزێت، دانیشی بەوەدا نا کە ئەمەریکا بەرژوەندییەکانی زیاتر لە ئاسیایە وەک لە ئەوروپا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG