Accessibility links

ئەڵمانیا بڕێک پارە پێشکەشی ئەو کۆچبەرانە دەکات کە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان


ئەڵمانیا دەیەوێت یارمەتی ئەو پەنابەرانە بدات کە مافی پەنابەرێتیان بۆ دەرنەچووە و بە حەزی خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، بڕی پارەکەش 3000 یۆرۆیە کە دەکاتە *3570* دۆلار.

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت دەتوانن هەتاوەکو 28ی مانگی دووی ساڵی داهاتوو داواکانیان پێشکەش بکەن و هەر کاتێک بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان پارەکە وەردەگرن.

ئەو کۆچبەرانەی کە مافی پەنابەرێتیان بۆ دەرنەچووە پێشتر بۆ ماوەی ساڵێک بەپێی پڕۆگرامی جیاواز بڕی 1200 یۆرۆی بۆ پێگەیشتووان تەرخان کراوە و 600 یۆرۆش بۆ منداڵان، ئێستا دەتوانن بۆ هەردوو پڕۆگرامەکە داوا پێشکەش بکەن.

بەڵام ڕۆژنامەی بیڵد ئەم سۆنتاگ ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە کە 8639 کۆچبەر لەنێوان مانگی دوو و مانگی دەدا بەشداریان لە پڕۆگرامی گەڕانەوەکە کردووە، هەرچەندە بەهۆی هۆکاری مرۆییەوە ناتوانرێت بیاننێرنەوە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG