دەسەڵاتی ناوەندی تەندروستی ڕۆبەرت کۆک ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند حاڵەتێکی توشبوون بە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون بۆ یەکەمین جار لە ئەڵمانیا تۆمار کراوە.
وتی توشبوونەکە لە دەرەوەی وڵاتەکە ڕوویداوە و ڕۆژی هەینی ڕابردوو دۆزراوەتەوە، وتیشی مەترسی لەسەر ئەڵمانیا زیادی نەکردووە بەڵام " لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن."
لە مانگی پێنجی ساڵی 2022 وە ئاوڵەی مەیمون لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە، بە زۆریی هاوڕەگەزخوازان توشی دەبن لە ئەوروپا و ئەمەریکا. لە مانگی حەوتی ساڵی 2022 دا ڕێکخراوی تەندروستی جیهان باری نائاسایی تەندروستی گشتی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا