Accessibility links

مێرکڵ داوای لە تورکیا کردووە ئەرکە سەربازییەکەی لە سوریا ڕابگرێت


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی وڵاتەکەم لەژێر بارودۆخی ئێستادا هیچ چەکێک ڕادەستی تورکیا ناکات، ئاماژەشی بەوەدا چەند جارێک داوای لە ئەنقەرە کردووە کۆتایی بە ئەرکە سەربازییەکەی بهێنێت لە باکووری سوریا.

مێرکڵ وتیشی " لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بە توندی داوا لە تورکیا کردووە کۆتایی بە ئەرکە سەربازییەکەی دژی کوردەکان بهێنێت و ئێستاش دووبارە جەخت لەوە دەکەمەوە."

وتیشی " ئەوە کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە و کاریگەرییەکی گەورەی جیۆسیاسی هەیە بۆیە ئەڵمانیا لەژێر ئەم بارودۆخەی ئێستادا هیچ چەکێک ڕادەستی تورکیا ناکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG