Accessibility links

ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی: مێرکڵ سەردانی ناڤاڵنی کردووە لە نەخۆشخانە


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

ڕۆژنامەی دەیر شبیگل بڵاویکردەوە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ سەردانی ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئالێکسی ناڤاڵنی کردووە لەو کاتەدا کە ناڤاڵنی لە نەخۆشخانەیەکی بەرلین بەهۆی ژەهراویبوونەوە چارەسەری وەردەگرت.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەکانەوە ئاماژەی بەوەدا مێرکڵ سەردانی ناڤاڵنی کردووە لە نەخۆشخانەی شاریتی کە لەوێ ناڤاڵنی بۆ ماوەی 32 ڕۆژ چارەسەری وەرگرت دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو بەهۆی ژەهراویبوونەوە لە ڕوسیاوە گوازرایەوە بۆ بەرلین.

وتەبێژی مێرکڵ هیچ لێدوانێکی لەسەر بابەتەکە نەدا.

حکومەتی ئەڵمانیا دەڵێت ئەو پشکنینانەی کە لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا و سوید بۆ ناڤاڵنی کراون دەریدەخەن کە ناڤاڵنی ژەهراویکراوە و داواشی لە مۆسکۆ کردووە ڕوون کردنەوە بدات.

لەلای خۆیەوە ڕوسیا ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبووبێت لەو ڕووداوەدا و دەڵێت تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر نیە تاوەکو دڵنیا ببینەوە لەوەی تاوانێک ئەنجام دراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG