Accessibility links

حیزبەکەی مێرکڵ دان بە شکستەکانیدا دەنێت لە مامەڵەکردنی لەگەڵ قەیرانی پەتای کۆرۆنادا


حیزبەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ دانی بەوەدانا کە دەبێت باشتر بێت لە چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ پەتای کۆرۆنادا، ئەمەش دوای ئەوەی شەش مانگ لەمەوبەر لە هەڵبژاردنێکی ناوخۆدا لە دوو ناوچە شکستی هێنا.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان کە بەرپرسانی ئەو دوو ناوچەیە بڵاویانکردەوە حیزبی " یەکێتی دیموکراتی مەسیحی " لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا لە بادن فۆرتمبێرگ و ڕاینلاند بڤاڵست لە باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا خراپترین ئەنجامی بەدەستهێناوە.

سەرۆکی حیزبەکە ئارمین لاشێت کە لە مانگی یەکەوە سەرۆکایەتی حیزبەکەی گرتۆتەدەست دانی بەوەدانا کەموکورتی هەبووە لەلایەن حکومەتەوە لە مامەڵەکردنی لەگەڵ پەتاکەدا، وتیشی هۆکاری ئەو ئەنجامە خراپەی هەڵبژاردنەکان، زیادبوونی توڕەیی گەلەکەیە.

لاشێت وتی " قەیرانی کۆرۆنا باڵی بەسەر هەموواندا کێشاوە لە وڵاتەکەماندا، بۆیە گفتوگۆ دەکرێت لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەتاکەدا. دەبێت لەم ڕووەوە باشتر بین."

وتیشی " دەبێت حیزبەکە بیسەلمێنێت لە توانایدا هەیە بەشێوەیەکی باش و کاریگەر فەرمانڕەوایی بکات."

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا دەبێت " هاوپەیمانێتی نێوان حیزبی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی و حیزبی یەکێتی کۆمەڵایەتی مەسیحی وەڵامی ئەم گومان و کێشانە بدەنەوە، ئەم وەڵامانەش دەبێت یەکلاکەرەوە بن."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG