Accessibility links

پیاوێک بە چەقۆ و نارنجۆکەوە هێرش دەکاتە سەر 3 کەس لە بەرلین

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت پیاوێکی تەمەن 61 ساڵییان دەستبەسەر کردووە دوای ئەوەی بە چەقۆ و نارنجۆک هێرشی کردووەتە سەر سێ کەس لە بەرلین و برینداری کردوون.

پۆلیس ڕایگەیاند هێرشبەرەکە نارنجۆکەکەی لەبەردەم بینایەکی نیشتەجێبووندا تەقاندۆتەوە لە گەڕەکی خاینیکیندۆڤ لە بەرلینی پایتەخت، دوو ژنی تەمەن 42 ساڵ و 48 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 61 ساڵی بریندار کردووە.

دواتر گوایە هێرشبەرەکە بەرەو دوو بریندارەکە ڕای کردووە و بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەرییان و برینداری کردوون.

پۆلیس گوتیشی هەر سێ قوربانییەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. پیاوەکە برینەکانی زۆر سەختە.

پۆلیس وتی دواتر هێرشبەرەکە هەڵاتووە و پاشان لە باخچەیەکی لەو نزیکانەدا دەستگیرکراوە.

پۆلیس لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە پاڵنەری هێرشەکە دەکات و دەیەوێت بزانێت کە ئایا هێرشبەرەکە و قوربانییەکان یەکترییان ناسیوە یاخود نا. هیچ وردەکارییەکیان سەبارەت بە ناسنامەی پیاوەکە و بریندارەکان ئاشکرا نەکردووە.

دەزگای هەواڵی دپای ئەڵمانی بڵاویکردەوە گوایە هێرشبەرەکە خەڵکی سڕبیایە و دوو ژنەکەش هاوڵاتی سڕبی بوون، پیاوە بریندارەکەش خەڵکی بۆسنە بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG