Accessibility links

ئەڵمانیا: هاویتزەرەکان بەمزووانە ئامادە دەبن بۆ بەکارهێنانیان لە ئۆکرانیا


وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کریستین لامبرێخت
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کریستین لامبرێخت

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کریستین لامبرێخت دەڵێت مەشقەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی تۆپهاوێژە هاویتزەرەکانی ئەڵمانیا بەمزووانە تەواو دەبێت، ئەوەش ڕێگە خۆش دەکات لەبەردەم بەکارهێنانی ئەم جۆرە چەکانە لە جەنگەکەی ئۆکرانیادا.

ئۆکرانیا داوای لە ڕۆژئاوا کردووە چەکی زیاتر و تۆپهاوێژی باشتر بدەن بە ئۆکرانیا، لەکاتێکدا کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی چەک و تەقەمەنی بووەتەوە.

وڵاتانی ڕۆژئاوا بەڵێنیانداوە چەکی ستانداری ناتۆ بدەن بە ئۆکرانیا، بەڵام ناردنی ئەو چەکانە بۆ ئۆکرانیا کاتی دەوێت.

لامبرێخت لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ بنکەیەکی سەربازیی لە شارۆچکەیەکی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " مەشقەکان لەسەر پانزەرهۆبیتز 2000 بەمزووانە تەواو دەبن و دەتوانرێت لە شەڕەکەی ئۆکرانیادا بەکاربهێندرێن."

پانزەرهۆبیتز 2000 یەکێکە کە بەهێزترین تۆپهاوێژەکان لە جبەجانەکانی ئەڵمانیادا و دەتوانێت لە دووری 40 کیلۆمەترەوە ئامانجەکانی بپێکێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG