Accessibility links

بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەڵێن پشتیوانی لە جوڵەکەی ئەمەریکا ناکەن بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا


بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەڵێن ناتوانن پشتیوانی لە جوڵەکەی ئەمەریکا بکەن بۆ سەپاندنەوەی هەموو سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا.

وتیان ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا لەگەڵ ئەو هەوڵانەدا ناگونجێت کە دەدرێن بۆ پشتیوانیکردن لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کە لە ساڵی 2015 دا واژۆکراوە.

سێ وڵاتەکە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وتیان " لەپێناو پاراستنی ڕێكەوتنە ناوەکییەکەدا، داوا لە ئێران دەکەین دەستبەرداری هەموو ئەو ڕێوشوێنانە بێت کە لەگەڵ بەرپرسیارێتیەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا ناگونجێت و هەروەها بەبێ دواکەوتن بگەڕێتەوە سەر پابەند بوون بە سەرجەم بەندەکانی ڕێکەوتنەکەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG