Accessibility links

ژمارەی قوربانیای لافاوەکەی ئەڵمانیا گەیشتە 165 کەس


ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ئەڵمانیا گەیشتە 165 کەس، ئەمەش دوای ئەوەی تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوام بوون لە گەڕان بەدوای قوربانیەکاندا و هێشتا ژمارەیەکی زۆر بێسەروشوێنن.

هەفتەی ڕابردوو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بارانێکی زۆر لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا باری و بووە هۆی دروستبوونی لافاو و سەرجەم درەخت و ئوتومبێل و خانووەکانی لەگەڵ خۆیدا برد.

کارمەندانی تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوام بوون لە خەمڵاندنی بینا ڕووخاوەکان و پاککردنەوەی پاشماوەی بیناکان و گەڕاندنەوەی گاز و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی تەلەفون بۆ ناوچەکان.

لە هەندێك ناوچە، پۆلیس بەلەمی خێرا و مەلەوانی ڕەوانەکردووە بۆ هێنانەوەی لاشەکان. وتەبێژی پۆلیس بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت 117 کەس لە ویلایەتی راینلاند پالاتینات گیانیان لەدەستداوە، 47 کەسی دیکەش لە باکووری ڕاین وێستفالیا و کەسێکی دیکە لە باڤاریا گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG