Accessibility links

ئەڵمانیا یاسای دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی درێژ دەکاتەوە


وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا وتی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی ویلایەتەکانی ئەڵمانیا ڕێکەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی یاساکانی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی تاوەکو 29 ی مانگی شەش، ئەمەش لە ڕێوشوێنێکدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

ئەم ڕێکەوتنەش لەدوای کۆمەڵێک ناکۆکییەوە دێت لە ناوخۆی ئەڵمانیادا سەبارەت بە خێرایی کەمکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی داخستنی وڵاتەکە کە یارمەتی ئەڵمانیایدا ژمارەی گیان لەدەستدانەکانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی هاوشێوەی خۆی لە ئەوروپا کەمتربێت.

لە سەرەتاوە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ پێشنیاری ئەوەی کرد یاساکانی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی درێژبکرێتەوە تاوەکو 5 ی مانگی حەوت، ئەمەش لە ترسی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە کە دواتر دەبێتە هۆی دووبارە داخستنەوەی وڵاتەکە بۆ ساڵێکی دیکە و ئەوەش خەرجییەکی زۆری تێدەچێت.

هەر 16 ویلایەتەکەی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونەتەوە، بەڵام ژمارەی توشبووان و گیان لەدەستدانەکان لە ویلایەتێکەوە بۆ ویلایەتێکی دیکە جیاوازە، لەکاتێکدا ویلایەتی تۆرینگن لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ژمارەیەکی کەمی توشبووی تۆمارکردووە، لە بەیاننامەیەکی جیادا ناڕەزای خۆی دەربڕی سەبارەت بە بڕیاری درێژکردنەوەکە.

تاوەکو ئێستا ئەڵمانیا 8,302 حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکردووە، ئەم ژمارەیەش زۆر کەمترە لەوەی تۆمارکراوە لە هەریەک لە وڵاتەکانی فەڕەنسا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و بەڕیتانیا، هەروەها وادەرناکەوێت کەمکردنەوەی ڕێوشوێنەکان بووبێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووان لەو وڵاتەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG