Accessibility links

پۆلیسی ئەڵمانیا ئێرانییەک دەستبەسەر دەکات گومانی ئەوەی لێدەکرێت پلانی ئەنجامدانی " هێرشێکی " هەبووبێت


بەرپرسانی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا دەڵێن پۆلیسی وڵاتەکە هاوڵاتییەکی ئێرانییان دەستگیرکردووە کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت ژەهری کوشندە و سیانید و ڕیسینی دەستکەوتبێت بۆ ئەنجامدانی هێرشێک " کە پاڵنەرەکەی ئیسلامی " بووبێت.

بەپێی بەیاننامەیەکی هاوبەشی ئۆفیسی داواکاری گشتی دۆسڵدۆرف و پۆلیس لە شارەکانی ڕێکلینهاوزن و میونستەر، ماڵی گومانلێکراوەکە لە شاری کاستخۆپ خاوستخ وەکو بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان پشکندراوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " گومانلێکراوەکە گومانی ئەوەی لێدەکرێت کردەوەیەکی توندوتیژی ئامادە کردبێت کە ویلایەتەکەی خستۆتە مەترسییەوە، ئەوەش لە ڕێی دەستکەوتنی سیانید و ڕیسین بۆ ئەنجامدانی هێرشێک کە پاڵنەرەکەی ئیسلامی بووە."

پۆلیس وتی سزای ئەم کارە زیندانیکردنە لە 6 مانگەوە بۆ 10 ساڵ.

پۆلیس وتیشی لە چوارچێوەی گەڕانەکاندا کەسی دووەمیش دەستبەسەرکراوە.

بەپێی دەزگاکانی هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانیا، ژمارەی ئەندامان یاخود لایەنگرانی دۆسییە ئیسلامییەکان لە ساڵی 2021 دا لە سەدا 1.5 کەمیکردووە و گەیشتۆتە 28,290 کەس، هۆکاری ئەوەشییان گەڕاندۆتەوە بۆ " دابڕانی سەربازیی " چەکدارانی ڕێکخراوی داعش.

لە 19 ی مانگی دوانزەی ساڵی 2016 دا ئانیس ئامری کە پەناخوازێکی تونسی بوو و پەیوەندی بە ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە هەبوو، بە بارهەڵگرێکەوە خۆی کرد بە قەرەباڵغییەکدا لە بازاڕێکی کریسمس لە ڕۆژئاوای بەرلین و بەهۆیەوە 11 کەس کوژران و دەیان کەسی دیکە بریندار بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG