Accessibility links

ئەڵمانیا سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکانی فەڵەستینییەکان دەکات بۆ سەر ئیسڕائیل


ئەڵمانیا سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکان کرد بۆ سەر شارەکانی ئیسڕائیلی کە لە کەرتی غەززەوە هەڵدرابوون، هەروەها داواشی کرد گرژییەکان کەم بکرێنەوە و وتی هیچ بیانوویەک نیە بۆ توندوتیژی دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان.

ئیسرائیل سەرکردەیەکی باڵای گروپی چەکداری جیهادی ئیسلامی فەلەستینی ڕۆژی سێشەممە لە هێرشێکی دەگمەندا لە کەرتی غەززە کوشت. ئەو گروپە فەلەستینییەی کە ئێران پشتیوانی لێدەکات پشتڕاستی کردەوە کە باها ئەبو ئەلعەتا، سەرکردەی باڵای گروپەکەیان لە باکوری کەرتی غەززە، کوژراوە.

دوای ئەو هێرشەی ئیسڕائیل لە کەرتی غەززەوە کۆمەڵێک موشەک ئاڕاستەی خاکی ئیسڕائیل کرا بە جۆرێک موشەکەکان گەیشتنە تەل ئەڤیڤ.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " بە توندی سەرکۆنەی هەڵدانی ئەو موشەکانە دەکەین. داوای دان بەخۆداگرتن و کۆتایی هێنان بە توندوتیژییەکان دەکەین. پشتیوانی لە هەوڵەکانی میسڕ و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بۆ بینینی ڕۆڵی نێوەندگیری لە ململانێکانی نێوان فەڵەستینیەکان و ئیسڕائیلدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG