وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ هاوتا چینییەکەی جەختی لە " بەرپرسیارێتی تایبەتی " چین کردۆتەوە لەسەر ئۆکرانیا.
ڕۆژی هەینی چین لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی بەدوورگرت لە بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ دژی بڕیارێکی ئەنجومەنەکە بۆ سەرکۆنەکردنی داگیرکاری ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە، ئەم هەنگاوەش لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە وەکو سەرکەوتنێک بیندرا لە دابڕینی ڕووسیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا.
وەزارەتی دەرەوەی چین وتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە وانگ یی وتوویەتی چین پشتیوانی لە هاوپەیمانێتی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و ڕووسیا کردووە لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان و دروستکردنی میکانیزمێکی هاوسەنگ و کاریگەر بۆ ئاسایشی ئەوروپا کە بتواندرێت بمێنێتەوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا لە زاری وانگەوە بڵاویکردەوە " چین پشتیوانی لە بەکارهێنانی سزاکان ناکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دژایەتی سزا تاکلانەیەکان ناکات کە هیچ بنچینەیەکیان نیە لە یاسای نێودەوڵەتیدا."
وانگ لە پەیوەندییەکەدا وتی " بڕوامان وایە ئەنجومەنەکە لەجیاتی دروستکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی نوێ دەبێت یارمەتیدەر بێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی بۆ قەیرانەکانی ئێستا."
وتیشی چین خۆی بەدوور گرتووە لە بەکارهێنانی دەربڕینێک کە تیایدا مۆڵەت بدات بە بەکارهێنانی هێز و سزاکان.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز