Accessibility links

ئەڵمانیا: پێویستە گفتوگۆ بکرێت لەسەر دووبارە وتووێژکردن سەبارەت بە ڕەشنووری جیابوونەوە بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی پێویستە گفتوگۆ بکرێت دووبارە وتوێژکردن لەسەر ڕەشنووسی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەمەرجێک هەموو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکە ڕازی ببن لەسەر ئەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە کەناڵی زێد دی ئێفی ئەڵمانی وت " لەکۆتاییدا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئێمە دووبارە گفتوگۆ لەسەر ڕێکەوتنەکە دەکەینەوە، کە پێویستی بە ڕەزامەندی هەموو ئەندامانی یەکێتییەکە هەیە، واتە هەمووان بەشداری لەوەدا دەکەن. دەبێت ئێستا گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکەین."

لە ماوەی ڕابردوودا ماس وتی قورسە بیهێنیتە پێش چاوت دووبارە گفتوگۆ لەسەر ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بکەیتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا وتی " ڕوون و ئاشکرایە کە ناکرێت دووبارە گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکەینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG