سەرچاوەیەکی حکومەتی ئەڵمانیا وتی ئۆکرانیا پێشنیارێکی لەلایەن کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی چەکی ئەڵمانیاوە بەدەست گەیشتووە بۆ وەرگرتنی بارێکی چەکی هاویتزەر لە کۆمپانیاکەوە.
ڕۆژی شەممە ڕۆژنامەی وێڵت و سۆنتاگی ئەڵمانی لە زاری سەرچاوەکانی حکومەتی ئۆکرانیاوە بڵاوییان کردەوە کۆمپانیای کراوس مەفی وێگمان پێشنیاری 100 هاویتزەری کردووە بۆ ئۆکرانیا، کە جۆرێکە لە تۆپهاوێژ.
سەرچاوە ئەڵمانییەکە بە ڕۆیتەرزی وت " ئەم پێشنیارە هەیە."
ڕۆژنامەکانی وێڵت و سۆنتاگ ئاماژەیان بەوەدا کۆمپانیاکە هێشتا چەکەکانی ئامادە نین بۆ ڕەوانەکردنیان بۆ ئۆکرانیا، لەبەر ئەوە داوای لە سوپای ئەڵمانیا کردووە 100 هاویتزەری خۆیان بنێرن بۆ کیێڤ و دواتر کاتێک چەکەکان ئامادە بوون کۆمپانیاکە چەکەکان دەداتەوە بە سوپای ئەڵمانیا، ئەمەش پێدەچێت تاوەکو نیوەی دووەمی ساڵی 2024 ی پێبچێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز