Accessibility links

ئەڵمانیا: یەکگرتوویی یەکێتی ئەوروپا لەسەر سزا ئابوورییەکانی ڕووسیا " خەریکە هەرەس دەهێنێت "


وەزیری ئابووری ئەڵمانیا ڕۆبەرت هابێک نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەوەی " خەریکە یەکگرتوویی یەکێتی ئەوروپا هەرەس دەهێنێت "، ئەمەش پێش کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی یەکێتیەکە کە تیایدا تاوتوێی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا و پلانەکان دەکەن بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستن بە وزەی ڕووسیا.

ڕابەرانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە کۆدەبنەوە و تاوتوێی سزا نوێیەکانی یەکێتییەکە دەکەن دژی ڕووسیا، کە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیاش دەگرێتەوە، هەروەها تاوتوێی پڕۆگرامێک دەکەن بۆ خێراکردنی کۆتایی هێنان بە پشت بەستن بە گازی ڕووسیاوە.

وەزیری ئابووری ئەڵمانیا ڕۆبەرت هابێک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " دوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بینیمان چی ڕوویدا کاتێک ئەوروپا یەکگرتوو دەبێت. هیوادەخوازین هەر بەوشێوەیە بمێنێتەوە. بەڵام خەریکە هەرەس دەهێنێت و دووبارە هەرەس دەهێنێتەوە."

لە ماوەی ڕابردوودا یەکێتی ئەوروپا شکستی هێنا لە پەسەندکردنی پێشنیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیادا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەندێک لە وڵاتی یەکێتییەکە دەڵێن ئەگەر هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا قەدەغە بکرێت ئەوا ئابوورییەکانیان دەناڵێنێت، لەوانەش هەنگاریا و سلۆڤاکیا و چیک.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG