Accessibility links

بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەمەریکا ڕەشپـێستێک دەبێتە سەرۆکی هێزی ئاسمانی


بۆ یەکەم جار لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەسێکی بە ڕەچەڵەک ئەفریکایی بوو بە سەرۆکی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە.

ئەنجومەنی سینات ئەمڕۆ سێشەممە لە دەنگدانێکدا بە دەنگی 98 – 0 ، جەنەڕاڵ چارڵز بڕاونی بۆ پـۆستی سەرۆکی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا پەسەندکرد.

سەرۆک ترامپ لەسەر تویتەرەکەی لەم بارەیەوە نووسی" ئەنجومەنی سینات ئێستا بڕیارەکەمی پەسەندکرد بۆ دامەزراندنی جەنەڕاڵ چارڵز بڕاون وەک یەکەم سەرۆکی لەشکری ئەمەریکا کە بە ڕەچەڵەک ئەفریکایی بێت. ڕۆژێکی مێژوویی‌یە بۆ ئەمەریکا! بە جۆشم بۆ ئەوەی زیاتر لە نزیکەوە کار لەگەڵ جەنەڕاڵ بڕوان بکەم، ڕێبەرێکی گەورەی نیشتمانپەروەرە."

جەنەڕاڵ بڕاونی تەمەن 58 ساڵ کە شێوێنی جەنەڕاڵ دەیڤد گۆڵفین دەگرێتەوە، پـێشتر فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا بوو لە ئۆقیانوسی پاسفیک.

پەسەندکردنی جەنەڕاڵ بڕوان بۆ ئەم پـۆستە گرنگە لە کاتێکدایە خۆپـیشاندانی ناڕەزایی سەرانسەری ئەمەریکای گرتووەتەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر گیان لە دەستدانی جۆرج فلۆید، ئەو ڕەشپـێستەی لە شاری مینیاپـڵسی ویلایەتی مینەسۆتا لە کاتی دەستگیرکردنی لەلایەن پـۆلیسەوە لە 25 ی مانگی پـێنج گیانی لەدەست دا.

چوار ڕۆژ لەمەوبەر جەنەڕاڵ بڕوان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەو مەینەتیانە کرد کە لە ژیانیدا چێشتوونی بەهۆی ئەوەی کەسێکی ڕەشپـێست بووە.

XS
SM
MD
LG