کۆمپانیای وزەی گازپڕۆمی ڕووسی وتی بەردەوامە لە هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا لەڕێی ئۆکرانیاوە، ئەوەش لەسەر خواستی کڕیارە ئەوروپییەکان.
کۆمپانیاکە وتی لە 23 ی مانگی سێدا 106.5 ملیۆن مەتر سێ جا گازی سروشتی داواکراوە، لە 22 ی مانگی سێشدا 108 مەتر سێ جا داواکراوە.
بەردەوامبوونی هەناردەی گازی سروشتی ڕووسیا لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە لەمیانەی داگیرکارییەکەی ڕووسیادا دێت لە ئۆکرانیا، کە بووەتە هۆی ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا سزایەکی گەورەی ئابووری بەسەردا بسەپێنن و هاوکات ئەمەریکاش هەناردەی نەوت و گازی ڕووسی قەدەغەکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکێتی ئەوروپا ئەو ڕێوشوێنەی نەگرتۆتەبەر.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز