Accessibility links

دەسەڵاتدارانی حەماس پێنج فەڵەستینی لە غەزە لە سێدارە دەدەن


گروپی حەماسی فەرمانڕەوای غەزە ڕۆژی یەکشەممە پێنج فەڵەستینییان لە سێدارەدا، وەزارەتی ناوخۆی گروپەکە وتی دووانییان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسڕائیل تۆمەتبار کراون لە ساڵەکانی 2015 و 2009 دا.

لە ساڵی 2017 ەوە ئەمە یەکەمین جارە لەسەر خاکی فەڵەستینییەکان لە سێدارەدان ئەنجام بدرێت. پێشتر سزاکانی لە سێدارەدان لە غەزە ڕەخنەی ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی بەدوای خۆیدا هێناوە.

وەزارەتەکە ناوی تەواوی هیچ کام لە سزادراوەکانی بڵاونەکردەوە. وتی سێ کەسییان بە تۆمەتی کوشتن تۆمەتبار کراون. ئەو دووانەی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن تۆمەتبار کراون تەمەنییان 44 ساڵ و 54 ساڵە و کۆمەڵێک زانیارییان داوە بە ئیسڕائیل کە بووەتە هۆی کوشتنی فەڵەستینییەکان.

وەزارەتەکە وتیشی " لە سێدارەدانەکان دوابەدوای جێبەجێکردنی سەرجەم پڕۆسە یاساییەکان ئەنجام دراون و فەرمانەکە کۆتایی بووە و دەبووایە جێبەجێ بکرێت، سزادراوەکانیش مافی تەواوی خۆیان هەبووە بەرگری لە خۆیان بکەن."

بەپێی یاسای فەڵەستینی، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینییەکان مەحمود عەباس دوایین قسەی دەبێت لەسەر لە سێدارەدانەکان و ئەو بڕیاری کۆتایی دەدات لەسەرییان. بەڵام عەباس دەسەڵاتێکی کاریگەری لە غەزەدا نیە.

بەپێی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ساڵی 2007 ەوە و دوای ئەوەی حەماس غەزەی لەژێر دەسەڵاتی عەباسدا دەرهێنا، دادگاکانی غەزە سزای مەرگییان بەسەر دەیان فەڵەستینیدا سەپاندووە و تاوەکو ئێستا 27 کەسییان لەسێدارەداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG