وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت سەرکۆنەی ڕفاندنی سەرکردایەتی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا دەکەن لەلایەن ڕووسیاوە و داوایان کرد دەستبەجێ کۆنتڕۆڵی تەواوەتی وێستگەکە ڕادەستی ئۆکرانیا بکرێتەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کۆمەڵەی حەوت لە بەیاننامەیەکدا وتی " سەرکۆنەی دووبارە بوونەوەی ڕفاندنی سەرکردایەتی و کارمەندانی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژای ئۆکرانیا دەکەین لەلایەن ڕووسیاوە."
وتیشی " داوا لە ڕووسیا دەکەین کۆنتڕۆڵی تەواوەتی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا بدەنەوە بە خاوەنە یاساییەکەی خۆی، ئۆکرانیا."
لە قۆناغەکانی سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا هێزەکانی ڕووسیا کۆنتڕۆڵی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژایان کرد.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
کۆمەڵەی حەوت سەرکۆنەی ڕفاندنی سەرکردایەتی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا دەکات لەلایەن ڕووسیاوە
