سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ڕایگه‌یاند که‌وا ڕێبه‌رانی جیهان پـێشـوهچوونی گرنگیان ئه‌نجامداوه له سه‌قامگیرکردنی ئابوری جیهاندا و گوتیشی ئه‌و دڵنیایه له‌وه‌ی ڕێبه‌رانی ئه‌وروپا ده‌توانن قه‌یرانی دارایی کیشوه‌ره‌که‌یان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی وتاره‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا له کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی 20 له هاوینه‌هه‌واری کانی فه‌ڕه‌نسـا ڕایگه‌یاند هێشـتا کاری سه‌ختتر له به‌رده‌مدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئابوری ئه‌وروپا.
هاوکات ڕێبه‌رانی خاوه‌ن ئابوری مه‌زنی جیهان ناسراو به G 20 ڕازیبوون له‌سه‌ر زیادکردنی سه‌رچاوه‌کانی سـندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌وڵێـکدا بۆ یارمه‌تیدانی قه‌یرانی قه‌رزی ئه‌وروپا.
سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌وروپا هێرمن ڤان ڕۆمپوی ڕایگه‌یاند ئه‌و بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا دراوه که له هاوینه‌هه‌واری کانی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له ئێسـتادا شێوازی یارمهتیـیهکه نادیاره له کاتێـکدا ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی به‌هێزی ئابوری جیهانی، وه‌کو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چین خۆیان کێشه‌ی ئابوریـیان.