ڕێبه‌رانی جیهان له شـاری تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه له کۆنگره‌ی ئابوری کۆمه‌ڵه‌ی 20 ، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و ئابوریـیه لاوازه‌ی ئه‌مڕۆی جیهان به‌هێز بکه‌نه‌وه.
له ڕاگه‌یاندنێـکی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی کۆنگره‌که‌دا هاتوو، وڵاتانی پیشه‌سـازی و به‌ره‌و ڕسکان چوو هه‌تا ئێسـتا له هه‌وڵه‌کانیان ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌سـتهێناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هێشـتا گرفتی سه‌ختیان له‌به‌رده‌مدا ماوه.
ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی 20 ده‌ڵێن بوژاندنه‌وه‌که" ناڕێـک و لاوازه"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرێـک له وڵاتان ژماریه‌کی زۆری بێـکاریان هه‌یه. کۆمه‌ڵه‌که هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پـێویسته کار بۆ چاکسـازی له داموده‌زگا دارایی‌یه‌کانیشدا بکرێن.
ڕۆژی شه‌ممه وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا تیموثی جیثنه‌ر داوای له ڕێبه‌رانی جیهان کرد هاوسه‌نگیـیه‌کی ڕاست و دوروست بدۆزنه‌وه له نێوان هانده‌ره ئابوریـیه‌کان و مه‌سه‌له‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان. گوتیشی ده‌بێت ژاپـۆن و هه‌ندێ له وڵاتان ئه‌وروپا کاری زیاتر بکه‌ن بۆ زیادکردنی داخوازی خۆماڵی له به‌ری ئه‌وه‌ی ته‌نها کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بوجه بکه‌ن.
وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م لێـدوانه‌ی له تۆرۆنتۆ دا له میانه‌ی ئێواره‌خوانێـکدا که له لایه‌ن ستیفن هارپه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌داوه سـازکرابوو و سه‌رۆک ئۆباما و ڕێبه‌رانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی 20 ئاماده‌ی بووبوون.
سه‌رۆک ئۆباما و ڕێبه‌رانی دیکه ده‌ڵێن ئه‌وان نیگه‌رانن له‌وه‌ی که‌مکردنی زۆری خه‌رجیـیه‌کان له‌وانه بـبێته مایه‌ی لاوازبوونی گه‌شه‌ی ئابوری.