کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن ڕێبه‌رانی وڵاته سه‌ره‌کیه‌کانی پیشه‌سازی له جیهاندا هه‌روادێ و نزیک ده‌بنه‌وه له هاوڕایـیهک سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ئابوری جیهان جارێکی تر ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانی نشێوی ببێته‌وه.
ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت له‌وانه براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مریکا و ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا و نیکۆلاس سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه له موسکۆکای که‌نه‌دا ده‌ستیان کردووه به ووتوێژکردن.
سه‌رۆک ئۆباما داوای له وڵاتان کردووه هانی گه‌شه‌کردنی ئابوری بده‌ن، له ده‌مێکدا ڕێبه‌رانی ئه‌وروپا سه‌نگییان خستۆته سه‌ر به‌رپرسێتی دارایی.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی ده‌ڵێن وێڕای ئه‌و جیاوازیانه‌ی که هه‌ن به‌ڵام ووتوێژه‌کان بوونه‌ته هۆکار بۆ لێکنزیکبوونه‌وه‌ی ڕوانینه‌کان.
ئه‌مڕۆش شه‌ممه وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرێت وتوێژی زیاتر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوری جیهان، کاتێ وڵاتانی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت و وڵاتانی تری به‌ره‌و ڕسکان چوو له تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا کۆده‌بنه‌وه.
هاوکات کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن واچاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت نیگه‌رانیه‌کان به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له ئاسایشیه‌کان، له‌وانه ئێران و کۆریای باکور باڵ بکێشێت به‌سه‌ر گه‌ڕی دووه‌می ووتوێژه‌کانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی ڕێبه‌راندا.