Accessibility links

کەسێک هێلکە دەگرێتە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن


لەکاتێکدا سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی پێشانگایەکی بازرگانی دەکرد لە باشووری ڕۆژئاوای شاری لیۆن، پیاوێک هێلکەی تێگرت.

هێلکەکە بەر شانی ماکرۆن کەوت، بەڵام هێلکەکە نەشکا. پیاوەکە بەخێرایی لە شوێنەکە دوورخرایەوە، ماکرۆن وتی هەوڵدەدات دواتر خۆی قسەی لەگەڵدا بکات.

ماکرۆن لە پێشانگای بازرگانی هۆتێل و خواردنی نێودەوڵەتی کاتەرین، وتی " ئەگەر شتێکی هەیە پێم بڵێت، ڕێگەی بدەن بێت، دواتر دەچم دەیبینم."

هەڵدانی هێلکە وەکو ناڕەزایی دەربڕینێک شتێکی باوە و سیاسیەکانی فەڕەنسای ترساندووە، بە ماکرۆنیشەوە.

ماکرۆن لە ساڵی 2017 دا کاتێک کاندیدی سەرۆکایەتی بوو، لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ پێشانگایەکی کشتوکاڵی نیشتیمانی لە پاریس، هێلکەیەک بەر سەری کەوت و هێلکەکە شکا. لەمدواییانەشدا لەکاتێکدا ماکرۆن سەرقاڵی لایەنگرەکانی بوو لە شاری ڤالێنس، پیاوێک زلەیەکی لێدا.

واپێشبینی دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوودا پاراستنی ئاسایشی ماکرۆن بەهێزتر بکرێت، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرێت بەر لە هەڵبژاردنەکان، دەرکەوتنە گشتیەکانی زیاتر ببێت.

تاوەکو ئێستا ماکرۆن بە فەڕمی ڕاینەگەیاندووە دووبارە خۆی کاندید دەکاتەوە بۆ پێنج ساڵی دیکەی سەرۆکایەتی فەڕەنسا یاخود نا. بەڵام پێشبینی دەکرێت ماکرۆن دووبارە خۆی کاندید بکاتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG