Accessibility links

گیان لەدەستدانی فەڕەنسییەک و برینداربوونی 24 کەسی دیکە لە تەقینەوەکەی بەیروتدا


دوو وەزیری حکومەتی فەڕەنسا دەڵێن لە تەقینەوەکەی بەیروتدا ئەندازیار ژان مارک بۆنفیس گیانی لەدەستداوە و 24 هاوڵاتی فەڕەنسی دیکەش برینداربوون.

وەزیری ڕۆشنبیری ڕۆزلین باشلۆ لە تویتێکدا گیان لەدەستدانی بۆنفیسی ڕاگەیاند. وەزیری دەوڵەتیش بۆ کاروباری دەرەوە ژان بابتیست لیموان وتی سێ کەس لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە.

وابڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەسەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی بەیروت بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG