ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی فەڕەنسا دەنگدانێکی ئەنجامدا بۆ ئەوەی مافی لە باربردن بۆ ژنان بخاتە دەستوریی وڵاتەکەوە. ئەمەش وادەکات فەڕەنسا ببێتە یەکەمین وڵات لە جیهاندا کە پارێزراویی تەواو بدات بۆ لە ناوبردنی دووگییانی بە پێی یاسا.
کۆنگرێسی هەردوو پەرلەمانەکەی فەڕەنسا لە ژوورێکی تایبەتدا لە کۆشکی ڤێرسایلیس کۆبوونەوە و بە ئاسانی سێ لەسەر پێنجی دەنگەکانییان بە دەستهێنا کە پێویستە بۆ ئەو گۆڕانکارییە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا 72 یاسادانەر دژی پڕۆژە یاساکە دەنگییاندا.
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی ئەو هەنگاوە " شانازیی فەڕەنسایە " کە " پەیامێکی جیهانیی " ناردووە.
سەرچاوە/ فرانس پرێس