Accessibility links

پاریس چاوەڕێی زانیاری زیاتر دەکات سەبارەت بەو سەربازە ئەمەریکیانەی لە سوریا دەمێننەوە

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان ڕایگەیاند وڵاتەکەی چاوەڕێی زانیاری زیاتر دەکات سەبارەت بەو سەربازانەی کە ئەمەریکا لە سوریا دەیانهێڵێتەوە پێش ئەوەی پاریس بڕیار بدات هێز بنێرێت بۆ پاراستنی هێزە کوردییەکانی سوریا.

دوای ئەوەی ئەمەریکا پاشگەزبۆوە لە بڕیاری کشاندنەوە هەموو هێزەکانی لە سوریادا، بڕیاریدا ژمارەیەک سەرباز لە سوریادا بهێڵێتەوە، فەڕەنساش پێشوازیی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا کرد و وتی دەتوانین لە چوارچێوەی هاوپەیماناندا بەردەوام بین لە کارەکانمان.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوستڕالیا ماریز بەین وتی " ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە لەگەڵ واشنتندا کار بکەین بۆ قۆستنەوەی ئەم هەلە و مەرجەکانی جێبەجێکردنی."

لۆدغیان وتی " کاتێک هەموو ئەم زانیارییانەمان دەستکەوت ئەو کاتە دەتوانین بڕیارێک بدەین."

لەلای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی ئوستڕاڵیا کە ئەمەریکا داوا لەو وڵاتە دەکات هێز بنێرێت بۆ ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی کورددان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا وتی " چاوەڕیی وردەکاریی زیاتر دەکەین لە واشنتن."

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازیی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا کرد بۆ هێشتنەوە 200 سەربازی ئەمەریکی لە سوریادا و ئاماژەی بەوەدا مانەوەی ئەو سەربازانە پێویستییە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

This item is part of
XS
SM
MD
LG