Accessibility links

کۆبوونەوەی ئەمەریکا و ئەوروپا لەسەر بەرنامە ناوەکیەکەی ئێران


وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا تاوتوێی دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان دەکەن، ئەمەش چەند ڕۆژێک پێش کۆتای هاتنی ئەو ماوەیەی کە تاران دیاریکردووە، دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە تاران کۆتوبەند دەخاتە سەر ئەرکەکانی دەزگای وزەی ئەتۆمی جیهانی بۆ پشکنینی کارخانە ناوەکیەکانی.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە ژان ئیڤ لۆدغیان لە پاریس لەڕێی ڤیدیۆوە میوانداری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن دەکات.

وتەبێژی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی ئانگێلا مێرکڵ لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانیدا" نیگەرانی " خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە شکستهێنانی ئێران لە پابەندبوون بە بەرپرسیارێتیەکانیدا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG