Accessibility links

سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ڕەخنە لە دوودڵی ئەمەریکا دەگرێت سەبارەت بە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا


سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ئیدوارد فیلیپ بەرگری لە سیاسەتی وڵاتەکەی کرد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و وتی بەپێچەوانەی دوودڵیی ئەمەریکاوە ئەرکی سەرەکی پاریس شکست پێهێنانی ڕێکخراوی داعش و پاراستنی ئەو هێزە کوردییانەیە کە لەوێ دژ بە ڕێکخراوی داعش دەجەنگێن.

هەندێک لە نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی فەڕەنسا ڕەخنەیان لە حکومەتی فەڕەنسا گرتووە سەبارەت بەوەی بە ئاشکرا پشتیوانی خۆیان بۆ هێزە کوردییەکان دژی ئەگەری هێرشەکەی تورکیا ڕانەگەیاندووە، سەرۆک وەزیری فەڕەنسا لەبەردەم پەرلەماندا وەکو وەڵامێک بۆ ئەو ڕەخنانە وتی پاریس دوودڵ نەبووە لە سیاسەتەکانی بەپێچەوانەی واشنتنەوە.

فیلیب بە پەرلەمانی فەڕەنسای وت " جەنگ دژی ڕێکخراوی داعش تەواو نەبووە و بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ڕابەرایەتی کوردەکان بەردەوامە."

وتیشی " قسەکردن بە ڕوون و ئاشکرایی باشترە لەو دوودڵییەی کە لەلایەن هەندێک لە هاوبەشەکانمانەوە پیشاندراوە بەتایبەتی هاوڕێ ئەمەریکییەکانمان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG