Accessibility links

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران " نەمردووە "


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران " نەمردووە " سەرەڕای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشانەوە لێی و وتیشی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دواتر پەیوەندیی بە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانییەوە دەکات.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە ڕادیۆی ئاڕ تی ئێڵی وت " ئەم ڕێکەوتنە نەمردووە. کشانەوەی ئەمەریکا هەیە لە ڕێکەوتنەکە بەڵام ڕێکەوتنەکە هێشتا بوونی هەیە."

لێدوانەکانی لۆدغیان هاوشێوەی لێدوانەکانی وەزیری دارایی فەڕەنسا برۆنۆ لون بوون کە بە ڕادیۆکەی وت و ئاماژەی بەوەدا بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ هەڵە بووە و پێویستە لەسەر ئەمەریکا خۆی بە " پۆلیسی ئابووری " جیهان نەزانێت.

لۆدغیان وتیشی فەڕەنسا وەکو ئەوانی دیکە دەزانێت کە ترس هەیە سەبارەت بە بابەتەکانی دیکە بێجگە لە توانا ناوەکییەکانی ئێران، لەوانەش بەرنامە موشەکییە باڵیستیکییەکەی، بەڵام وتیشی ئەم بابەتانە دەکرێت گفتوگۆیان لەسەر بکرێت بێ ئەوەی ڕێکەوتنەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.

لۆدغیان وتیشی دوای پەیوەندییەکەی ماکرۆن بە ڕۆحانییەوە هەفتەی داهاتوو کۆمەڵێک کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیادا.

وتیشی کۆمپانیا گەورەکانیش وەکو کۆمپانیای تۆتاڵی نەوت و کۆمپانیا گەورەکانی دیکەش کە بەرژەوەندیی ئابووریان هەیە لە ناوچەکەدا بەشدار دەبن لە کۆبوونەوەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG