Accessibility links

فەڕەنسا: ڕووسیا دەبێت وەڵام بداتەوە لەسەر ئەو هێرشە ئاسمانییەی کرایەسەر مۆڵەکەی ئۆکرانیا


وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت ڕووسیا دەبێت وەڵامێک بداتەوە سەبارەت بەو هێرشە ئاسمانییە کوشندەیەی کرایەسەر مۆڵێکی قەرەباڵغدا لە ئۆکرانیا، هەروەها سەرکۆنەی هێرشەکەشی کرد.

فەرمانڕەوای هەرێمی پۆڵتاڤای ناوەڕاستی ئۆکرانیا وتی بەهۆی هێرشەکەوە لانیکەم 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و 50 کەسی دیکە برینداربوون، ئەمەش دوای ئەوەی دوو موشەکی ڕووسی مۆڵێکی شاری کریمینچوکی هەرێمەکەیان کردە ئامانج.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا گوتی " ڕووسیا دەبێت وەڵامی ئەم کارانە بداتەوە. فەڕەنسا پشتیوانی لە شەڕی دژ بە بێ لێپێچینەوە دەکات لە ئۆکرانیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG