بەرپرسانی دەریایی باکووری فەڕەنسا دەڵێن پاسەوانانی کەناراوەکانی فەڕەنسا 36 کۆچبەرییان لە کەناڵی ئینگلیزدا ڕزگارکردووە، لەکاتێکدا کۆچبەرەکان هەوڵیانداوە بە چووپێک بە کەناڵی ئینگلیزدا بپەڕنەوە بۆ بەڕیتانیا.
وتەبێژێکی فەڕەنسی وتی بەرپرسانی فەڕەنسا لە مانگێکدا چەند جارێک ڕێگەیان لە چووپەکان گرتووە و کۆچبەرەکانیان گەڕاندۆتەوە بۆ کەناراوەکانی فەڕەنسا.
لە 27 ی مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا 27 کۆچبەر لە هەوڵیاندا بۆ پەڕینەوە بۆ بەڕیتانیا لە کەناڵی ئینگلیزدا خنکان.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز