Accessibility links

ماکرۆن: ئەگەر پێویست بکات سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنین


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی ئەگەر پێویست بکات ئەوا زلهێزەکانی ڕۆژئاوا ئامادەن بۆ زیادکردنی سزاکانی سەر ڕووسیا.

وتیشی ڕۆژئاوا بەردەوامە لە گۆشەگیرترکردنی مۆسکۆ لەسەر داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا، هەوڵیش دەدەن ئاگربەست لە ئۆکرانیا بخەنەوە.

ماکرۆن دوابەدوای کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ و کۆمەڵەی حەوت لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەم سزایانەی کە سەپاندوومانن بەسەر ڕووسیادا کاریگەرییان هەیە و هەستپێکراون، بەهۆی کاریگەرییەکانیانەوە دەبێت بەردەوام بین لەسەرییان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG