Accessibility links

ماکرۆن بەنیازە یارمەتی مرۆیی بۆ ئەرمینیا بنێرێت


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کە جەختی لەوە کردەوە " لە پاڵ ئەرمینیادا دەوەستێت " دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ناگۆرنۆ کاراباخ لە کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا پێشوازی لە نوێنەرانی ئەرمینیا کرد، بەڵێنی پێدان یارمەتی مرۆیی بۆ یەریڤان بنێرێت.

کۆشکی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند فەڕەنسا بەنیازە لە ڕۆژانی داهاتوودا یارمەتی مرۆیی بۆ ئەرمینیا بنێرێت، هەروەها ماکرۆنیش ئاماژەی بەوەدا بەردەوام دەبێت لە هاریکارییە تەندروستیەکان لەگەڵ ئەرمینیادا.

دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست بە سەرپەرشتی مۆسکۆ، ماکرۆن بڕیاریدا شاندێکی تەندروستی ڕەوانەی ئەرمینیا بکات.

ڕۆژی سێشەممە پاریس داوای کرد " چارەسەرێکی سیاسیی هەمیشەیی بۆ ململانێکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بدۆزرێتەوە بەشێوەیەک ڕەوش و بارودۆخی دانیشتوانی ئەرمەنەکان لە ناگۆرنۆ کاراباخ بپارێزێت و هەروەها ئەو دەیان هەزاران کەسەی کە بەهۆی ململانێکانەوە هەڵهاتوون بگەڕێنەوە شوێنەکانیان."

سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە ماوەی ڕابردوودا وتی " فەڕەنسا لەم کاتە قورسەدا لە پاڵ ئەرمینیادا دەوەستێت و هاوڕێیەتیە مێژووییەکەی لەگەڵیدا نوێ دەکاتەوە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG